Image

گفتوگۆیەکی کراوە دەبارەی کۆچی نایاسایی و مەترسیەکانی بەڕێوەچوو

لە گفتوگۆیەکی کراوەدا لە گەڵ فێرخوازان و مامۆستایاندا رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO) بە هاوبەشی لەگەڵ گۆشەی ئەمریکی لە ڕۆژی ٩/١/٢٠٢٠٢٤ سیمینارێکیان دەربارەی کۆچی نا یاسایی و مەترسییەکانی پێشکەشی فێرخوازانی پەیمانگە کرد.

سیمینارەکە لە لایەن هاوبیر حمە علی (راهێنەر لە بواری کۆچی یاسایی) پێشکەشکرا، تیایدا باسی “کۆچی نایاسایی و مەترسییەکانی تا ڕادەی تیاچوون و تووشبوون بە کێشەی یاسایی گەورە و تێکچوونی ژیانی تایبەتی و خێزان" کرد.

هاوبیر حمە علی کە هاوکات سەرپەرشتیاری ئەمریکان کۆرنەرە، ئەوەشی روونکردەوە “دەرفەتەکانی کۆچی یاسایی زۆرن و ئاسایین و پێویستە هەر کەسێک کە ئارەزووی گەشت دەکات، بە رێگەی وەرگرتنی ڤیزا و بە رەسمی ئەنجامی بدات”.