Image

سیمیناری "تەندروستی فێرخواز لە نێوان بابەتە سەردەمییەکانی وەکو خەوتن، خواردن و وەرزشکردن"

لەپێناو پەرەپێدانی توانای زانستی و ئەکادیمی مامۆستایان، چالاکییە زانستییەکان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی بۆ ساڵی نوێی خوێندن بەردەوامە، بەڕێوەبەرێتی زانستی و دڵنیایی جۆریی پەیمانگە لە ڕێگەی بەشی ژمێریارییەوە، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (29/2/2024)  کاتژمێر 11:00 لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب سیمینارێکی بۆ م. زرنگ سالار محمد سازکرد بە ناونیشانی  "تەندروستی فێرخواز لە نێوان بابەتە سەردەمییەکانی وەکو خەوتن، خواردن و وەرزشکردن" لە سیمینارەکەدا ئەوەی ڕوونکردەوە کە ڕێکخستنی خۆراک، خەو و وەرزش یەکێکن لە فاکتەرە سەرەکی و گرنگەکانی مانەوەی جەستە بەشێوەیەکی ڕێکوپێک، دواتریش م. سەفین ڕەفعەت سەرۆک بەشی ژمێریاری بەناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەوە سوپاس و پێزانینی پێشکەشکرد.