Image

پەیامێک بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان

پەیامێک بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان 

                 ئەم وێنەیە 

پـــاشـــمـاوەی  ( خاوەن بڕوانـــامـــە ) یە  پاشماوەی ڕۆشنبیرانی نوێی کۆمەڵگەکەمانە

                لە پارکەکانی شار لە دوای حەفلەی تەخەروج و خۆشییەکانیان زۆر زۆر بەداخەوە بۆ هەندێک  لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان کە سیماو جوانی پارکەکانی شاریان ناشرین کردوە لە دوای تەواو بوونی وێنەی یادگارییەکانیان بەداخەوە پێویستیەکانی خۆیان جوان کۆ ئەکەنەوە  بەڵام پاشماوە ناشرینەکان زۆر بە بێ شەرمانە و بەبێ ڕێزی بۆ کرێکارانی ناو پارکەکان بە جێ ئەهێڵن  مەسرەفێکی زۆر ئەکەن بەڵام ئامەدەنین کیسە خۆڵ بەرن و پاشماوەکانیان کۆ کەنەوەو بە پاکی بەجێی بهێڵن ئەرک بۆ کرێکاران زیاد نەکەن  لەکاتێکا ئەبێت یارمەتی کرێکاران بدرێت نەک ئەرکیان لەسەر زیاد بکرێت ئەوە ئەگەر ئەو پارکە جوانانە نەبوایە قسەی زۆر یان بە حوکمەت ئەوت ، ئەیان ووت شوێنێک نییە بۆ بۆنەیەکی وا بەڵام زۆر بەداخەوە کە حوکمەت پارکی جوان یان کردوە دەی خەڵکی کۆمەڵگەش تەنها لە بەر خۆی بۆ جاری داهاتوی کە چووەوە  با بە پاکی بەجێی بهێڵن.  هیوادارم خەڵکی کۆمەڵگە لەهەر شوێنێکن کە ئەچنە پارکەکان وەک ماڵی خۆیان سەیری بکەن وەک کەلاوە سەیری نەکەن و شوێنەکانیان بە پاکی بەجێ بهێڵن .

توانا جاف

فێرخوازی بەشی ژمێریاری