گەشتی زانستی فێرخوازانی بەشی ژمێریاری بۆ بانکی ناوەندی هەرێم
بەشى زانستى ژمێریاری گەشتێکى زانستیان ئەنجام دا
لەدرێژەى کارو چالاکیەکانى پەیمانگاى تەکنیکى کوردستان بەسەرپەرشتى مامۆستایانی بەرێز (م. باوان م. بیلال م. سفین) گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانی بەشى ژمێریاری ڕێک خست.
لە چوار چێوەی جێبەجێ کردنی پێواژووی بۆڵۆنیا پرۆسیس و پێداگۆجی پەیمانگای تەکنینکی کوردستان هەموو هەوڵەکانی خستوەتەگەڕ تا خوێندکارەکانی واقیعیانە پرۆسەی خوێندن و زانین هەست پێ بکەن.
گەشتەکە بۆ بانکی ناوەندی هەرێم بوو کە بە سوپاسەوە لەلایەن بەرێوبەری بانک (د.ماکوان) و بەڕێوەبەرانی ژمێریاری و ووردبینی لە هۆڵی تایبەتی بانک سیمناری تایبەت بە سیستمی باک و بەێوەچونی ئیش و کارەکانی بانک ئەنجام دراو پاشان لەلایەن کارمەندانى بانک ڕوونکردنەوەو بەرچاوڕوونى پیویست درا سەبارەت بەکاروبارى بانک بەشێوەیەکى پراکتیکى سەردانی چەندبەشێکی بانک کرا دواتر فێرخوازان بەپرسیارو سەرنجەکانیان بابەتەکانیان باشتر بۆ ڕوونکرایەوە