ئەپڵیکەیشنی Learnata
فێرخوازانی خۆشەویست
لێرناتا هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ بە دیجیتاڵکردنی پرۆسەی ئەکادیمیمان، ڕێگەت پێدەدات بە ئاسانی لە ئامێری مۆبایل یان کۆمپیوتەرەکەتەوە دەستت بگات بە کەرەستەی فێربوون، ئاگاداربوون لە نوێکارییەکان. ئەم دەستپێشخەرییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەواممانە بە گرنگیدان بە فێرخوازەکانمان بۆ دابینکردنی پەروەردەیەکی مۆدێرن و کارا و دەست گەیشتن بە هەموو ئەو شتانەی پێویستیانە بە ئاسانترین ڕێگە و کەمترین کات.
هانی هەمووان دەدەین کە لێرناتا دابەزێنن و دەست بە بەکارهێنانی بکەن بۆ ئەوەی بێ بەش نەبن لە خزمەتگوزارییە گرنگەکانی پەیمانگە و زۆرترین سوود لە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانمان وەربگرن.
سەبارەت بە ئەپی لێرناتا بۆ تێبینی بەرێزتان لە سەرەتای چوونە ناو بەرنامەکە داوای کۆدێکتان لێدەکات،
ئێوە لە شوێنی 3 خانە بەتاڵەکە ئەنووسن (K T I) بە شێوازی کاپیتال,
دواتر هەژمارەکەی خۆت تۆمار دەکەیت.
لینکی ئەندرۆید : https://play.google.com/
https://apps.apple.com/us/