بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی ئینتەرسۆس سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی پەیمانگە کرد
ڕێکخراوی ئینتەرسۆسی ئیتاڵی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر هاوکاری و هەماهەنگی و خزمەتکردنی پەنابەران و پێدانی چەندین سکۆڵەر شیپ، سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی پەیمانگە کرد.
لە سەردانێکیاندا بۆ پەیمانگە هەر یەکە لە جۆشوا فیرکلوف بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی ئینتەرسۆس لەسەر ئاستی عێراق و هۆشیار صالح بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی سلێمانی سوپاس و پێزانینیان ئاڕاستە ڕاگری پەیمانگە کرد
لە ئێستادا شەش فێرخوازی پەنابەر بەبێ بەرامبەر و بەشێوەی سکۆڵەر شیپ لەبەشە جیاوازەکانی پەیمانگە دەخوێنن و هەموو کار ئاسانییەکیان بۆ ئەنجام دراوە.