تاقیکردنەوەکانی میدتێرمی سێمستەری دووەم و کۆتایی سێمستەری چوار دەستیپێکرد
بەچاودێری پ.ی.د. ڕێبوار ملا بنی ڕاگری پەیمانگە و، بە بەشداری سەرجەم فێرخوازانی بەشە جیاجیاکانی پەیمانگە تەکنیکی کوردستان، ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی 18/5/2025 لە دوو کاتژمێری جیاوازدا، تاقیکردنەوەکانی میدتێرمی سێمستەری دووەم و کۆتایی سێمستەری چوار دەستیپێکرد، لە تاقیکردنەوەکاندا سەرجەم ڕێنماییە کارپێکراوەکان ڕەچاوکراوە و فێرخوازان تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن. سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان لە بەسەرکردنەوەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەدا داوای لە مامۆستایان و فێرخوازان کرد، کە پێویستە هەمووان پابەندی ڕێنمایی تاقیکردنەوەکان جێبەجیبکەن و هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرجەم فێرخوازان خواست.