Image

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی پەیمانگە دەکات

 بەڕێز پ.ی.د. محمد حسین احمد سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆریی، بە ناوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە نوسراوێکدا بە ژمارە (164) لە ڕێکەوتی ٧//١/٢٠٢٥ پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان دەکات، لە پای بەدەستهێنانی چەند دەستکەوتێکی زانستیی و ئەکادیمی و، بەرەوپێشچوونی لە ڕیزبەندییە ناوخۆیی و جیهانییەکان و ئەو بەرەوپێشچوونانەی لە ڕووی توێژینەوەی زانستییەوە بەدەستیهێناوە.