بۆ یەکەم جار و لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکان بڵاوکراوەی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، بڵاوکرایەوە
لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانیدا، پەیمانگە بڵاوکراوەیەکی نوێی وەرزیی تایبەت بە کار و چالاکییەکانی خۆی بڵاوکردەوە، کە ئەمە یەکێکی ترە لە کارە ناوازەکانی پەیمانگەو بۆ یەکەم جارە لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومی ناحکومییەکان بڵاوکراوەیەکی تایبەت بە کار و چالاکییەکانی بڵاوبکرێتەوە، کە تێیدا مامۆستایان، فەرمانبەران و فێرخوازان دەتوانن بابەت و نووسینەکانی خۆیانی تێدا بڵاوبکەوە.
جێی خۆیەتی بە ناوی ڕاگرایەتییەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم ستاف و فێرخوازانمان بکەین، وەک بەڵێنمان دابوو هەمیشە بە دەستکەوتی زانستی زیاترەوە لە خزمەت فێرخوازان و ستافی پەیمانگەدا بین.
بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە بڵاوکراوەکە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە: