ڕانکینگی پەیمانگە لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆ حکومی و ناحکومییەکان (٤٠٠٠) پلە هاتووەتە پێشەوە
پەیمانگە بەردەوامە لەسەر پێشکەوتنەکانی
بەهەوڵ و ماندووبونێکی زۆری ڕاگرایەتی پەیمانگە و مامۆستایانی دڵسۆز و لێهاتوو، بۆ جارێکی تر پەیمانگە وەک تاکە پەیمانگە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان هاوشانی زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەردەوام بێت لە کێبڕکێی ڕیزبەندییەکە و خۆشبەختانە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بۆ ئەمساڵ توانی (٤٠٠٠) لەسەر ئاستی جیهانی بێتە پێشەوە، کە ئەمەش دەستکەوتێکی زانستی بەرزە کە پەیمانگە KTI بەردەوام لە پێشکەوتندایە و هەوڵی بەرەوپێشچوونی زیاتر دەدات.
بە ناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان و فێرخوازانمان دەکەین و بەڵێن دوپات دەکەینەوە کە لەسەر بەدەستهێنانی پێشکەوتنی زانستی بەردەوام دەبین.