Image

ڕاگرایەتی پەیمانگە بڕوانامەی بەشداربوون دەبەخشێتە مامۆستایانی بەشداربووی خولی توێژینەوەی زانستی

لە چوارچێوەی پەرەپێدانی توانا زانستییەکانی مامۆستایان، بەڕێوەبەرێتی دڵنیایی جۆری خولێکی ئەکادیمی بە سەرپەرشتی بەڕێز د. هۆزان لطیف مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە بە ناونیشانی "خولی نووسینی توێژینەوەی زانستیبۆ ماوەی یەک هەفتە لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب کردەوە، کە تێیدا چەندین مامۆستای پسپۆڕ لەسەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگەکانی کوردستان ئەزموون و وانەی تایبەتیان پێشکەش بە مامۆستایان کرد.


دوای تەواوبوونی خولەکە لە کۆبوونەوەیەکی دۆستانە و زانستیانەدا پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە KTI دەستخۆشی لە سەرجەم مامۆستایانی بەشداربوو کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن، هەر لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسی تایبەتی پێشکەش بە سەرپەرشتیاری خولەکە کرد و داوای کرد کە باشتر وایە هەموومان بەردەوام بەشداری ئەم جۆرە خولانە بکەین. هەر لەو کۆبوونەوەیەدا م. ژینیا کاوە مامۆستا لە بەشی دەرمانسازی ئەزموونی خۆی لە نووسینی توێژینەوە بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.