بەهرەمەندانی پەیمانگە
بەرنامەی بەهرەمەندانی پەیمانگە، پێشبڕکێیەکی زانستییە لە نێوان فێرخوازانی هەر ١٠ بەشەکەی پەیمانگە بەڕێوە دەچێت، کە لە چوارچێوەی پرسیار و وەڵامی زانستیدا فێرخوازانی بەشەکانی پەیمانگە کێبڕکێ دەکەن.
ئەم بەرنامەیە بە چاودێری ڕاگرایەتی، لە لایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت بە هاوکاری لەگەڵ بەشی دیجیتاڵ میدیا و بەڕێوەبەرایەتییەکانی میدیا و ئایتی پەیمانگە.