Image

بە ئامادەبوونی 18 ناوەندی ئەکادیمی تیروپشکی بەرنامەی زانین زۆن بەڕێوەچوو


ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 22/2/2024 بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و نوێنەری فەرمی دەزگای میدیایی کوردسات، نوێنەری سەجەم زانکۆ و پەیمانگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کە بە بەشداری 18 ناوەندی ئەکادیمی بەڕێوەدەچێت، تیروپشکی پێشبڕکێکە ئەنجامدراو ئەم گروپانەی خوارەوە پێکەوە یەکەم یاری ئەنجامدەدەن:

گروپی یەکەم:

زانکۆی سلێمانی

زانکۆی چەرموو 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان

گروپی دووەم:

زانکۆی گەرمیان

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی 

  زانکۆی جیهان

گروپی سێیەم:

  زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوانی

زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی

 زانکۆی کۆمار  

گروپی چوارەم:

زانکۆی ڕاپەڕین

 زانکۆی هەڵەبجە 

کۆلێجی زانکۆیی گۆیژە    

گروپی پێنجەم:

  زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی 

زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی-سلێمانی 

پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ئەزمەڕ

گروپی شەشەم

پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان

پەیمانگەی ناشناڵ بۆ تەکنەلۆجیا 

پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بڕایت 


لە بەرنامەیەکی تایبەتدا کە بۆ تیروپشکەکە ڕێکخراوبوو هەریەک لە (پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە، بەرزان کریم بە نوێنەرایەتی دەزگای میدیایی کوردسات، هەنار ئازاد سەرپەرشتیاری تیمی بەرنامە، م. عەلی دلاوەر خاوەنی بیرۆکە و دلۆڤان بەختیار لایەنی تەکنیکی) ڕوونکردنەوەی پێویستیان لەسەر چۆنێتی بەڕێوەچوونی بەرنامەکە پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

 دەزگای میدیایی كوردسات و پەیمانگەی تەكنیكی كوردستان هەڵدەستن بە سازدانی بەرنامەیەك بەناوی (زانین زۆن) كە بەرنامەیەكی پێشبڕكێییە بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگە حكومی و تایبەتەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی، بەرنامەكە لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە ئامادەكاری بۆ تەواوی بۆ کراوە لە 1/ 3/ 2024 دەستدەكرێت بەتۆماركردن و لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا لە كەناڵی كوردسات پەخشدەكرێت.

بەرنامەی زانین زۆن وەرزی دووەمی بەرنامەی بەهرەمەندانە کە لە ساڵی ڕابردوو لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لە نێوان دە بەشی زانستی بەڕێوەچوو، بەشی دیجیتاڵ میدیا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.