"سیمپۆزیۆمی ژیری دەستکرد لە خوێندنی باڵا و تەندروستیدا"
لە کارێکی هاوبەشی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، زانکۆی سلێمانی و زانکۆی کوردستان/هەولێر، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 14/5/2025 بە ئامادەبوونی م. هاوژین حسن بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای مایا، پ.د. سۆران ابوبکر سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی KTI و پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەکادیمیان، مامۆستایان و فێرخوازان، لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب یەکەم ڕۆژی "سیمپۆزیۆمی ژیری دەستکرد لە خوێندنی باڵا و تەندروستیدا" بە بەشداری کۆمەڵێک دامەزراوەی ئەکادیمی لە کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو.
لە یەکەم ڕۆژی سیمپۆزیۆمەکەدا چەندین چالاکی جیاواز کە پێکهاتبوون لە دوو پانێڵ، گفتوگۆی زانستی کراوە، دوو وۆرکشۆپ، پۆستهر و پێشانگای پرۆژەی فێرخوازان پێشکەشکران
ئەو بەڕێزانەی دەتوانن بەشدار بن:
لە پانێڵەکاندا چەندین تەوەری گرنگ لە بارەی ژیری دەستکرد خرانەڕوو، وەک پێویستییەکانی هەنووکەیی جەختی لەسەر کرایەوە و باس لەوە کرا کە هەموو سێکتەرێک پێویستی بەم بوارە هەیە بە تایبەتی تریش کەرتی پەروەردە و تەندروستی.
دوای کۆتایی هاتنی ڕۆژی یەکەمی چالاکییەکان سوپاس و پێزانین بەخشرایە پانێڵست و سپیکەرانی سیمپۆزیۆم.