فێرخوازانی بەشەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری و ژمێریاری پێشوازیان لە پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ کرد
لە گەشتێکی زانستیاندا فێرخوازانی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری پەیمانگەی چەمچەماڵ سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانیان کرد و لە لایەن د. زانا عەزیز کاکەڕەش - سەرۆک بەش ئایتی و م. سەفین ڕەفعەت سەرۆ بەشی ژمێریای و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پەیمانگە و فێرخوازانی هەردوو بەشەوە لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب بە پێشکەشکردنی چەند سیمینارێک پێشوازیکران.
دواتر لە لەیەن بەشی تەکنەلۆجیای زانیارییەوە تەواوی بەشەکانی پەیمانگە نیشانی گروپەکان درا وەک (ڕاگرایەتی - بەش - هۆڵەکانی خوێندن - لابەکان - ژووری مامۆستایان - کتێبخانە - یەکەی ئایتی - کافتریا - بەشە پزیشکیەکان - باخچە و یاریگا).
گەشتە زانستیەکەی پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ بە ئەنجامدانی یاریەکی دۆستانە بردنەوەیان گەشتەکەیان کۆتایی هات.