Image

بەسەرپەرشتی ڕاگر ئەنجومەنی پەیمانگە و ئەنجومەنی زانستی کۆبوونەوە

ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی (١٢/٢/٢٠٢٤) ئەنجومەنی پەیمانگە و ئەنجومەنی زانستی بەسەرپەرشتی پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان کۆبوونەوە، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ڕاگری پەیمانگە بەرنامەی کار و ئەجێندای کۆبوونەوەکەی خستەڕوو، ئاماژەی بە کۆتاییهاتنی سێمستەری سێ و ئەنجامی تاقیکردنەوەکان کرد و، دەستخۆشی لەسەرجەم سەرۆک بەش و مامۆستایان کرد، هەروەها ئاماژەی بە دەستپێکی سێمستەری چوار کرد و بەرنامە و کاری نوێی ڕاگرایەتی خستەڕوو.

لە تەوەرێکی تری کۆبەونەوەکەدا باس لە لایەنی زانستی کراو ساڵنامەی خوێندن جەختی لێکرایەوە و ئاماژەی بەسەرجەم ڕێنماییە نوێیەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد و ڕایگەیاند کە پێویستە سەرجەم بڕگە و بابەتەکانی وەک خۆی جێبەجێ بکرێت، هەروەها ڕاگری پەیمانگە باسی لە ئامادەکارییەکانی ڤیستیڤاڵی ساڵانەی کۆمپانیای مایا و ڕۆژی پەیمانگە کرد، کە دەبێت لە سبەینێوە دەست بە ئامادەکارییەکان بکرێت..