Image

کارگەی چیمەنتۆی ماس

گەشتی زانستی

بەشى زانستى ژمێریاری گەشتێکى زانستیان ئەنجام دا.....

لەدرێژەى کارو چالاکیەکانى پەیمانگاى تەکنیکى کوردستان ڕۆژى سێ شەممە بەروارى (٨/١١/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى بەڕێزان مامۆستا فایزە عزیز وە مامۆستا دیاری جلال علی گەشتێکى زانستى بۆ خۆێندکارانى بەشى ژمێریاری ڕێک خست.

لە چوار چێوەی جێبەجێ کردنی پێواژووی بۆڵۆنیا پرۆسیس و پێداگۆجی پەیمانگای تەکنینکی کوردستان هەموو هەوڵەکانی خستوەتەگەڕ تا خوێندکارەکانی واقیعیانە پرۆسەی خوێندن و زانین هەست پێ بکەن.

گەشتەکە بۆ کارگەی دروست کردنی شیشی ماس  بوو کە بە سوپاسەوە  لەلایەن بەڕێوەبەرانی ژمێریاری و ووردبینی و کارمەندانى کارگەکە ڕوونکردنەوەو بەرچاوڕوونى پیویست درا سەبارەت بەکاروبارى کارگەکە بەشێوەیەکى پراکتیکى دواتر خوێندکاران بەپرسیارو سەرنجەکانیان بابەتەکانیان  باشتر بۆ ڕوونکرایەوە