پانێڵی "پیشەی ژمێریاری لە هەرێمی کوردستان: کێشە و ئاڵنگارییەکان" بەڕێوەچوو
ڕێکەوت : 11 - Nov - 2024
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ١٠/١١/٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی شێخ فاخر شێخ طیب بەڕێوەبەی کۆمپانیاکانی قەیوان، م. هاوژین حسن بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای مایا بۆ پەروەردە و فێرکردن، پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی و KTI، پانێڵی هاوبەشی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و کۆلێژی بازرگانی زانکۆی سلێمانی، بەناونیشانی"پیشەی ژمێریاری لە هەرێمی کوردستان: کێشە و ئاڵنگارییەکان" بە بەشداری ئەم بەڕێزانەی خوارەوە بەڕێوەچوو:
د. هەرێم احمد عبدالله پانێڵست
سەرۆک بەشی ژمێریاری دارایی و وردبینی زانکۆی سلێمانی شوان اراس محمد سعيد پانێڵست
مامۆستای زانکۆ و ڕێكخه رى ژمێریاری ڤان سامان حاجی رسول بەڕێوبەری پانێڵ
مامۆستا لەبەشی ژمێریاری KTI
شوێن: هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب - پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان - بەرزاییەکانی سلێمانی
پانێڵەکە بە گفتوگۆیەکی زانستیانە کۆتایی هات و دواتر م. هاوژین حسن بەناوی کۆمپانیای مایا و پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە سوپاسی پانێڵستەکانی کرد و سوپاس و پێزانینی پێشکەشکردن و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.