وتەی بەش
ژمێریاری گرنگترین بواری بەڕێوەبردنی هەر بزنسێکە و هیچ سێکتەرێکی کارگێڕی لە کەرتی تایبەت و حکومی بە بێ بوونی ژمێریار بەڕێوەناچێت، بەشی ژمێریاری، ئاشناتان دەکات کە لەچوارچێوەی بزنس و کارێكی دیاریکراودا، چۆن مامەڵە لەگەڵ بەکاربەردا بکەین و لە ئاستی داخوازی و پێشبینییەکانی ئەواندا بین، ئەمە یەکێکە لە پرەنسیپەکانی بزنسێکی سەرکەوتوو لەهەر شوێن و کاتێکدا بێت. ئەگەر بیرکردنەوەیەکی زیرەکانەت هەبێت، یاخود داهێنانێك لە هزر و بیرکردنەوەتدا هەبێت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەیەك، یاخود پێشخستن و گەشەسەندنی بزنسێکی دیاریکراو، وەرگرتن و فێربوونی زانستی ژمێریاری، ئەو هەلەت پێدەبەخشێت، کە بتوانیت بەبێ هیچ ترس و دوودڵییەك سود لەهزر و بیرکردنەوەکانت وەربگریت، ئەگەر دەتەوێت ببیتە خاوەنی کارو بزنسی تایبەتی خۆت، ئەوا ئەم بەشە بۆ تۆ دەبێتە هەگبەیەکی پڕاوپڕ لە زانست، زانیاری و شارەزایی، کە بە ئاسانی بەو ئامانج و مەبەستەت بگەیەنێت و بتکاتە خاوەن پرۆژەو بزنسی تایبەتی خۆت.
سەرۆک بەش