فۆرم بۆ فێرخوازانی دەرەوەی شار
ئاگاداری
بە مەبەستی کار ئاسانی بۆ فێرخوازانی دەرەوەی شاری سلێمانی و سەرجەم دەرچووانی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی)، ئاگادارتان دەکەینەوە کە بۆ وەرگرتنی فۆرمی پەیمانگە بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) پێویست ناکات سەردانی پەیمانگە بکەن، دەتوانن فۆڕمی وەرگرتن لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە ئۆنلاین لای خۆتان داببەزێنن.
بۆ پڕکردنەوەی ئەم خاڵانەی خوارەوە پەیڕەو بکەن:-
پێویستە فۆرمەکە بەشێوەی دوو دیو لەسەر یەک پەڕە لەسەر کاغەزی (120 ملگم) پرنت بکرێت.
پێویستە بە قەڵەم جافی شین پڕ بکرێتەوە.
زانیارییە کەسییەکانی خۆتان پڕبکەنەوە و وێنەیەکی ڕەنگاو ڕەنگی لێبدەن.
سەردانی ئامادەییەکانتان بکەن، تاوەکو نمرەکانتان بۆ پڕبکەنەوە و مۆرو واژووی بکەن.
سەردانی پەروەردەی شار، یان شارۆچکەکانتان بکەن، تاوەکو مۆرو واژوی پشتڕاستکردنەوەی لێبدەن.
تێبینی: ئەم فۆڕمە تەنها بۆ ئەو فێرخوازانەیە کە لەدەرەوەی شاری سلێمانین، چونکە ئەم فۆڕمە جیاوازە لەگەڵ فۆڕمی ناو شاری سلێمانی، بۆیە دەرچووانی ناو شاری سلێمانی، پێویستە لە ناو پەیمانگە فۆڕم وەربگرن.
لەم لینکەوە فۆرمەکە دابگرە:
زانســــــــــــتی
https://drive.google.com/file/d/1GP-jnE5HKzSdu7v3d9BSd-k-E9n8rqx4/view?usp=sharing
وێژەیـــــــــــی
https://drive.google.com/file/d/1g_v1M04U4FEt8dvHWbpSgXIKYCcnq4He/view?usp=sharing