مێژووی بەش
بەشی ژمێریاری ساڵی (٢٠١٨) دامەزراوە، خوێندن له‌م به‌شه دووساڵه
و بۆ هه‌ر ساڵێك دوو سیمستەر ده‌خوێنرێت، ئه‌م به‌شه ده‌رچووانى ئاماده‌یى به‌شه‌كانى
زانستى و بازرگانى وه‌رده‌گرێت، هەر لەسەرەتاوە ئەم بەشە هەمیشە لە گەشەسەندن و فراوانبووندابووە،
وتنه‌وه‌ى وانه‌كان له‌م به‌شه به‌زمانى ئینگلیزیه، پێویسته فێرخواز شاره‌زایی
له‌به‌كارهێنانى كۆمپیوته‌ر هه‌بێت، چونكه گرنگى به‌بابه‌تى ژمێریارى ئه‌لیكترۆنی
ده‌دات، ده‌رچوو بڕوانامەی دبلۆم له‌زانستی ژمێریاریى وەردەگرێت، كه‌ئه‌مه ڕێگه‌یان
پێده‌دات لەهه‌موو داموده‌زگاكانی كهرتیگشتی و تایبه‌تدا كاربكەن.